فێربوونی زمانیHTML ... دیاری نه‌کراو
HTML چییه؟
كاتێك ده‌مانه‌وێ ماڵپه‌ڕێك دروست بکەین له كۆده‌كانی HTML كه‌ڵك وه‌رده‌گرین.
ئه‌ویش كورته‌یه‌كی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌یه: Hyper Text Markup Language ئه‌مانه چه‌شنه كۆدێكن كه ڕیز ده‌كرێن و به یارمه‌تییان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان شێوه‌ی چۆن بێ.
له داهاتوودا زۆرتر له‌و باره‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه. په‌له مه‌كه‌ن ورده ورده ده‌چینه ناواخنی ئه‌و باسه شیرینه‌وه.
بۆ چێكردنی ماڵپه‌ڕ ئه‌م شتانه پێویستن: 1. كۆمپیۆته‌رێك. 2. پرۆگرامێك كه ئینته‌رنێتی پێ ده‌خوێنرێته‌وه، واته به‌یارمه‌تیی ئه‌و پرۆگرامه ده‌چینه نێو ئینته‌رنێته‌وه وه‌كوو: ”Netscape Navigator””Microsoft Internet Explorer” 3. پرۆگرامێكی ساكاری نووسین وه‌كوو یه‌كێك له‌م پرۆگرامانه:
”Notepad”
”Microsoft Word”
”Word Perfect”
یان هه‌ر پرۆگرامێكی ساده‌ی نووسینی تر.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ماڵپه‌ڕ به كۆد چێ ده‌بێ پێویست ناكا پرۆگرامی گه‌وره‌ی نووسینمان هه‌بێ، جا بۆیه له هه‌مووی باشتره كه ساده‌ترین پرۆگرامی نووسین به‌كار بهێنین. هه‌ر كۆمپیۆته‌رێ هه‌ر هیچ پرۆگرامێكی نووسینی له‌گه‌ڵدا نه‌بێ، پرۆگرامێكی ساده‌ی له‌گه‌ڵدایه كه ڕه‌نگه به هه‌ر زمانێ ناوێكی هه‌بێ، به‌ڵام له ئینگلیزی‌دا پێی ده‌ڵێن: ”NotePad” واته یادداشت: