چوارچێوه (Frames ) چییه و چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه له ماڵپه‌ڕدا؟ ... دیاری نه‌کراو
چوارچێوه (په‌نجه‌ره) چییه و چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه له ماڵپه‌ڕدا؟ ڕه‌نگه زۆرمان پێ خۆش بێ كه بتوانین ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان دابه‌ش كه‌ین به‌سه‌ر چه‌ندین په‌نجه‌ره‌دا و هه‌ر كاتێ كرته بكه‌ینه سه‌ر بابه‌تی یه‌كێك له په‌نجه‌ره‌كان، ناواخنی بابه‌ته‌كه له په‌نجه‌ره‌یه‌كی تر بكرێته‌وه:
ـ چوارچێوه‌ی ئه‌ستوونی ـ Frames وا ده‌كا كه بتوانین په‌نجه‌ره‌ی ئینته‌رنه‌تخوێنه‌ره‌كه‌مان دابه‌ش كه‌ین به‌سه‌ر چه‌ندین چوارچێوه‌ی بچووكتردا كه هه‌ر چوارچێوه‌یه‌كیش ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. ده‌توانین دوایی كه ماڵپه‌ڕی یه‌كێك له‌و ده‌لاقانه ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و ماڵپه‌ڕه له‌و چوارچێوه‌یه یان چوارچێوه‌یه‌كی تر و یان خود چوارچێوه‌یه‌كی نوێی سه‌ربه‌خۆتردا بكرێته‌وه. واته لاپه‌ڕه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان دابه‌ش كه‌ین به‌سه‌ر چه‌ندین چوارچێوه (په‌نجه‌ره)دا. په‌نجه‌ره‌ی ئینته‌رنه‌تخوێنه‌ره‌كه‌مان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر چوارچێوه به شێوه‌ی هێڵ (Rows) یان ستوون(Cols) قه‌باره‌ی هێڵه‌كان یان ستوونه‌كان به چوار شێوه ده‌كرێ دیاری كرێن: 1 ـ قه‌باره به پیكسل (واته خاڵخاڵه‌كانی وێنه) كه كۆده‌كه‌ی وایه: 2 ـ قه‌باره به له‌سه‌د (%)ی په‌نجه‌ره‌ی ئینته‌رنه‌تخوێنه‌ره‌كه: 3 ـ قه‌باره‌ی ڕێژه‌یی (*) كه كۆده‌كه‌ی وایه: *, 500, *> 4 ـ قه‌باره له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و چوارچێوه‌كانی تردا كه كۆده‌كه‌ی وایه: 1*, 3*, 1*> با بزانین مرۆڤ چۆن ده‌توانێ به Frames لاپه‌ڕه‌یه‌ك دروست كا: سه‌یری جۆرێكی تری چوارچێوه بكه‌ن:
چوارچێوه‌ی هێڵی يان لاكێشه لێره دوو چوارچێوه‌مان له سه‌رووی یه‌ك هه‌یه (واته په‌نجه‌ره‌كانمان هێڵین یان به‌شێوه‌ی لاكێشه هه‌ڵكه‌وتوون). ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه تۆزێ له‌وه‌ی ژێره‌وه به‌رزتره.
| بابه‌ت 1 2 | ده‌مانه‌وێ كاتێ كرته ده‌كه‌ینه یه‌كێكی له بابه‌ته‌كانی لای ڕاست ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌م په‌نجه‌ره‌ی لای چه‌په پیشان بدرێ. |
بۆ چوونه‌کان ?