2007.. ساڵی هاككه‌ره‌كان ... دیاری نه‌کراو
راپۆرته زانستییه‌كان ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه كه ساڵی 2007 به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو |
راپۆرته زانستییه‌كان ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه كه ساڵی 2007 به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو رووداوی تێكشكاندن و هێرشی هاككه‌ره‌كان له بواری دزینی زانیارییه كه‌سییه‌كان و حسابات و كارتی دڵنیایی بانكه‌كان له مێژووی تۆڕی په‌یوه‌ندییه نوێكاندا تۆماركراوه كه له ده‌رئه‌نجامی زیادبوونی چالاكییه‌كانی هاككه‌ره‌كان روویان داوه.
ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه له ساڵی 2007 دا چوار ئه‌وه‌نده‌ی ساڵی پار داوا له بواره‌كانی هاككردن و دزینی زانیارییه كه‌سییه‌كان و كارتی بانك تۆماركراوه له ئه‌مریكا كه له‌سه‌رئاستی جیهانیش زیاتر له 162 ملیۆن داوا له بواره‌كانی هاككردن و دزینی زانیارییه كه‌سیه‌كان و كارتی بانك تۆماركراوه كه به‌رامبه‌ر ئه‌وه له ساڵی 2006 دا 49 ملیۆن داوا تۆماركراوه.