به‌راوردێك له‌نێوانی Internet Explorer و Netscape ... دیاری نه‌کراو

|
به‌راوردێك له‌نێوانی Internet Explorer و Netscape و Opera ئه‌مڕۆ كه كۆمپیۆته‌رێكی نوێ ده‌كڕین كۆمه‌ڵێ پرۆگرامی تێدایه، ڕه‌نگه یه‌كێك له‌و پرۆگرامانه پرۆگرامێك بێ به‌ناوی Internet Explorer.
|
|
به‌راوردێك له‌نێوانی Internet Explorer و Netscape و Opera (به‌شی 1) ئه‌مڕۆ كه كۆمپیۆته‌رێكی نوێ ده‌كڕین كۆمه‌ڵێ پرۆگرامی تێدایه، ڕه‌نگه یه‌كێك له‌و پرۆگرامانه پرۆگرامێك بێ به‌ناوی Internet Explorer. له‌ڕێی ئه‌م پرۆگرامه ده‌توانین بچینه ناو ئینته‌رنته‌وه و بۆ خۆمان له‌و جیهانه‌دا بگه‌ڕێین، به‌م پرۆگرامانه ده‌وترێن Browser یان ئینته‌رنتخوێنه‌ر. هه‌ڵبه‌ت Internet Explorer تاقه پرۆگرامێكی ئینته‌رنتخوێنه‌ر نییه كه بتوانین پێی بچینه ناو ئینته‌رنته‌وه، ئینته‌رنتخوێنه‌ری تریش هه‌یه كه ده‌توانین به‌كاری بێنین وه‌كوو پرۆگرامی Netscape یان Opera. هه‌ركام له‌م پرۆگرامانه لایه‌نی بهه‌ێز و بێه‌ێزی خۆیان هه‌یه. لێره‌دا ده‌مانه‌وێ به‌راوردێك له‌نێوان ئه‌م پرۆگرامانه‌دا بكه‌ین. كاتێ ئینته‌رنت هێشتا ساوا بوو بۆ ئه‌وه‌ی كاروباره‌كان هه‌ڵسووڕێنرێن له ئامێری وا كه‌ڵك وه‌رده‌گیرا كه له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ق (تێكست) ڕۆ نرابوون. پاش ئه‌وه World Wide Web هات و له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا پرۆگرامێكی وێبخوێنه‌ر به‌ناوی Netscape سه‌ری هه‌ڵدا. ئه‌م پرۆگرامه كه به‌خۆڕاییش بوو تا ساڵانێكی دوورودرێژ باڵی كێشابوو به‌سه‌ر بازاڕدا و خۆی تاقه‌سوار بوو. پاش ماوه‌یه‌ك Microsoft بڕیاری دا خۆی پرۆگرامێكی ئینته‌رنتخوێنه‌ر درووست بكا، چونكوو ده‌یبینی كه له ئینته‌رنتیشدا پاره ده‌ست ده‌كه‌وێ و هه‌موو توانایه‌كی خسته گه‌ڕ و Internet Explorer له‌دایك بوو. زۆری نه‌خایاند ئه‌م پرۆگرامه له جیهاندا گشتگیر بوو و ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 96 له‌سه‌دی ئینته‌رنتگه‌ڕه‌كان به‌كاری ده‌به‌ن. Netscape به‌ته‌واوی جێپێی له‌ق بوو و ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 3,4 له‌سه‌د به‌كاری دێنن. باقیی به‌كارهێنه‌ران هه‌ندێ پرۆگرامی بچووك بچووكی تر به‌كار ده‌هێنن. گه‌وره‌ترینی ئه‌م پرۆگرامه بچووكانه پرۆگرامێكی نه‌رویجییه به‌ناوی Opera. له به‌شی داهاتوودا به‌راوردێك له‌نێوان ئه‌م سێ پرۆگرامه ئینته‌رنتخوێنه‌رانه ده‌كه‌ین. |
z ڕێکه‌وتی 2008/2/2-14:56 له‌لایان webmaster
بۆ چوونه‌کان(0) -
?