كۆمپانیای ئه‌نتڵی ئه‌مریكی به‌هاوكاری كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" و "ئێچ پی" و "ئێن ئی سی" كار له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدان و داهێنانی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له كێبڵی ی‌و ئێس بی ده‌كه‌ن، كه خێراییه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان هه‌ر بۆیه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێییه به "USB 3.0 Super Speed" ناسراوه.
ئه‌وه‌ی جێی باسكردنه له‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه ئه‌وه‌یه كه توانای گواستنه‌وه‌ی داتا‌و زانیارییه‌كانی 4.8گێگا بایته له چركه‌یه‌كدا به به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی پێشووتری كه به "USB 2.0" ناسرابوو كه توانای گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ته‌نها 480مێگابایت بوو له چركه‌یه‌كدا، ئه‌مه‌و وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه بۆ ساڵی 2009 یان 2010 بكه‌وێته بازاڕه‌وه.
جێی ئاماژه بۆ كردنه كه "USB 3.0 Super Speed
ڕێژه‌یه‌كی زۆركه‌م و گونجاو له‌وزه‌ی كاره‌بای پێویسته بۆ كاركردن ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خێرایی گواستنه‌وه‌ی بۆ داتا‌و زانیارییه‌كان به‌جۆرێكه كه له توانایدایه فایلێكی 27گێگابایتی به‌كه‌متر له 70 چركه بگوازێته‌وه، له كاتێكدا ئه‌م پرۆسه‌یه له كێبڵی "USB 2.0" به‌ماوه‌ی زیاتر له 15خوله‌ك ئه‌نجام ده‌درا.
وا به‌نیازیشن كه‌وا ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیا نوێیه له ماوس و كیبۆرد و فلاش میمۆری و ئێكستێرناڵ هارد و پرنته‌ر و سكانه‌ر و دیجتاڵ كامێرا به‌كارببه‌ن تاوه‌كو به‌كارهێنه‌ر به‌كاتێكی زۆركه‌م بتوانێ داتا‌و زانیارییه‌كانی بگوازێته‌وه.